سەردێڕ:

وادەی پێدانی موچەی وانەبێژانی سنووری هەولێر دیاریکرا

AM:10:18:14/09/2022

9308 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ وانەبێژان موچەی مانگی حەوتیان وەردەگرن و دەشڵێت، بۆ وەرگرتنی موچەکانیان پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان سەردانی بەشی ژمێریاری دیوانی پەروەردە بکەن.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەنەوە سەردانی بەشی ژمێریاری دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرنی موچەی مانگی حەوتی وانەبێژان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار وانەبێژان خۆپیشاندانیان کردووە و داوای دامەزراندنیان کردووە باس لەوەدەکەن موچەکانیان کەمە و بەشی بژێوی ژیانیان ناکات و چەند مانگ جارێکیش پێیان دەدریت.

هەر لە ماوەی رابردوودا بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان بەشیک لە وانەبێژان لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، هیچ مافێکیان نییە و تەنانەت ئەگەر نەخۆشیش بکەون ناتوانن مۆڵەتی نەخۆشی یان دایکایەتی بکەن.













گەلەری