AM:09:30:14/09/2022
7304 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای نزیکەی حەوت مانگ لە جەنگی ئۆکرانیا هیچ ئاماژەیەک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگەکە نییە و ئەگەری درێژە کێشانی هەیە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا سوپای ئۆکرانیا لە چەند شوێنێکی خارکیڤ پێشڕەویی بەرچاوی کردووە و سوپای ڕوسیای ناچار بە پاشەکشەکردن کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا
جەختیشی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی بەهەموو شێوەیەک بەردەوامدەبێت لە هاوکاریکردنی سوپای
ئۆرکرانیا تا یەکلابوونەوەی جەنگەکە.
ئەوە لە کاتێکدایە،
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، توانیویانە سێ هەزار کیلۆمەتری
چوارگۆشە لە خارکیڤ کۆنترۆڵبکەنەوە و لەڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەش لە پێشڕەوی بەردەوامدان.