سەردێڕ:

دۆخی تەندروستی شاژنی بەڕیتانیا تێکچووە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە

PM:03:50:08/09/2022

11400 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکە شاهانەکانی بەریتانیا نیگەرانی تەندروستی شاژنن و کۆشکی شاهانەش لەبارەی تێکچوونی باری تەندروستی شاژنی بەریتانیا راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.


کۆشکی "باکینگهام"ی شاهانەیی بەریتانیا رایگەیاند، پزیشکەکان نیگەرانی تەندروستی ئیلیزابیسی شاژنی بەریتانیان و لە ئێستادا شاژنەکەیان لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

کۆشکی "باکنگهام"ی شاهانەیی بەریتانیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، چەند چاوگێکی تەندروستی لەبارەی تەندروستی ئیلیزابێسی شاژنی بەریتانیا ئاگادراکراونەتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش شازادە چارلس و ویلیامی کوڕی چوونە شوێنی مانەوەی شاژنە ئیلیزابێس لە کۆشکی شاهانەی بەریتانیا.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە شاژنە ئیلزابێسی تەمەن ٩٦ ساڵ باری تەندروستی تێکچووە و دووچاری کێشە دەبێتەوە لە رۆشتن و وەستانی بەپێوە.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردووش بەناچاری بەهۆی تێکچوونی تەندروستی شاژنی بەریتانیا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵوەشایەوە.

کۆتا دەرکەوتنی شاژن، لە رۆژی سێشەممەدا بوو کاتێک لیز ترەس سەرۆکوەزیرانی نوێی بەڕیتانیا چووە کۆشکی بێرمینگهام بۆ لای شاژن و شاژن رایسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.













گەلەری