ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، نێوەندگران رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنێکیان بە ئیسرائیل و حەماس دا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نێوەندگران رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنیان داوە بە ئیسرائیل و حەماس بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، بەرپرسێک کە کورتەیەک لە دانوستانەکانی غەززەی پێدرابوو رایگەیاند، دوای ئەوەی نیوەشەو "پێشکەوتنێک" لە دانوستانەکاندا کرا، کە نوێنەری جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ بەشدارییان تێدا کرد.
ئەو بەرپرسە
ئاماژەی بەوەشکرد، دەقی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن قەتەرەوە پێشکەشی
هەردوولا کراوە لە دانوستانەکانی دۆحە کە سەرۆکەکانی شین بێتی
ئیسرائیل و سەرۆکوەزیرانی قەتەریشی تێدابووە.
باسی
لەوەشکردووە، ستیڤ ویتکۆف کە هەفتەی داهاتوو کاتێک ترەمپ دەگەڕێتەوە سەرۆکایەتی ئەمریکا
دەبێتە نوێنەری ئەمریکا، بەشداری گفتوگۆکانی کردووە.
سەرچاوەیەکی
ئەمریکی رایگەیاندووە، برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئیدارەی بایدن کە لە پۆستەکەی دوورکەوتووەتەوە
لە کۆبونەوەکەدا لەوێ بووە.
وتیشی،
"٢٤ کاتژمێری داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت بۆ گەیشتن بەو گرێبەستە"، رەشنووسەکەی
بە دەرئەنجامی پێشکەوتنێک وەسفکرد کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای رۆژی دووشەممەدا گەیشتە
رێککەوتنەکە.
هاوکات، رادیۆی
کانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، کە
شاندەکانی ئیسرائیل و حەماس لە قەتەر هەردووکیان رەشنووسێکیان وەرگرتووە، هەروەها
شاندی ئیسرائیل کورتەیەکیان لە سەرکردەکانی ئیسرائیل راگەیاندووە. ئیسرائیل و حەماس
و وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وەڵامی داواکارییەکانی پشتڕاستکردنەوە و لێدوانیان نەدایەوە.