سەردێڕ:

سودانی و نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە

AM:10:50:13/01/2025

4528 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌‌كه‌دا، تاوتوێی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر بەغدایان کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی و سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد بە تایبەت پرسی شایستە و بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان.

هاوکات، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و کێشەی دەروازە سنوورییەکان و بازرگانی و کێشەی ماددەی ١٤٠ تاوتوێ کران.













گەلەری