سەردێڕ:

گەنجێکی ئیتاڵی لە یەک کاتدا توشی کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمون و ئایدزیش بووە

PM:11:44:25/08/2022

4912 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی ئیتاڵی بۆ خۆشی و گەڕان گەشتی کرد و لە گەڕانەوەیدا خۆشیەکەی لێبوو بە ناوخۆشی و لە یەک کاتدا توشی ڤایرۆسی ئایدز و ئاوڵەی مەیمون و کۆرۆناش بووە.


میدیا ئیتاڵییەکان بڵاویانکردەوە، لە حاڵەتێکی دەگمەندا و بۆ یەکەمجار لە جیهاندا گەنجێکی ئیتاڵی لە یەک کاتدا توشی سێ نەخۆشیی فایرۆسیی بووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو گەنجە ئیتاڵییە تەمەنی ٣٦ ساڵە و نۆ ڕۆژ لەپاش گەڕانەوەی لە گەشتێکی وڵاتی ئیسپانیا چەند نیشانەیەکی هیلاکی و تای بەرز و ئیلتهابی قوڕگ بۆ دروست بووە.

پزیشکەکانیش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەیوەندی نا تەندروست و بۆیە ئەو گەنجە ئیتاڵیە توشی ئەو سێ نەخۆشییە بووە لە یەک کاتدا و لە ئێستاشدا نەخۆشی کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمونەکەی تێپەڕاندووە و تەندروستیشى بەرەو باشبوون دەچێت.













گەلەری