PM:11:01:25/08/2022
33896 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا وەرزی گەرما کۆتایی پێدێت. دەشڵێت، "تا سەرەتاکانی مانگی ئەیلول پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لە نزمبوونەوە و بەرزبوونەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، تا ئێستاش عێراق لە ژێرکاریگەری نزمە پەستانی وەرزی گەرمدایە کە لە زەریای هیندییەوە بەرەو وڵات کشاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی
گەرما بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەوە بەردەوامدەبێت لەبەرزبوونەوە و نزمبوونەوە.
عامر جابری دەشڵێت، دوو
رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما نزمبوونەوە ولەناوچەکانی باشور بەگشتی و هەردوو پارێزگای بەسرە و میسان بەتایبەتی کە ٤٥
پلەی سەدییان تێدا تۆمار کراوە.
وتەبێژی دەستەی کەشناسی
عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێشبینیدەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلول دا وەرزی
گەرما لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی هاویندا کۆتاییبێت.