PM:09:59:25/08/2022
2284 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند، بارودۆخی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا له مه‌ترسیدایه و ئه‌مڕۆ دوجار وزه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وێستگه‌یه كوژێندراونه‌ته‌وه. دەشڵێت، "ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی به‌رزكرنه‌وه‌ی چالاكییه رادیۆییه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه، كه مه‌ترسییه‌كی جددیه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بارودۆخی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا له مه‌ترسیدایه و ئه‌مڕۆ دوجار وزه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وێستگه‌یه كوژێندراونه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا، کوژاندنەوەی
کارەبای وێستگەکە بوه‌ته هۆی به‌رزكرنه‌وه‌ی چالاكییه رادیۆییه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه،
كه مه‌ترسییه‌كی جددیه به‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی شاره‌زا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ره‌و ئه‌و وێستگه‌یه بەڕی دەکەون.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بارودۆخی وێستگه‌ی
ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی جددیدایه و پێویسته به
خێرای كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی بكرێت.
لەلایەن خۆیەوە، رافایڵ گرۆسێی،
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزوه‌ی ئه‌تۆم رایگەیاند، هه‌مو رۆژێك له
وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا كاره‌ساتێك روده‌دات و ئۆكرانیا و روسیاش تەنها
یه‌كتر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ژیانی مرۆڤ و
سروشت و گیانله‌به‌رانه.