بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی گەنجێک بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بێسەروشوێن بووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نێو هەیکەلی خانویەکدا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە نێو بینایەکی هەیکەل لە سەر رێگای نێوان هەولێر-کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی
تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوشتن
چوونە شوێنی مەبەست لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت
کەسێک بەناوی "ئەمین ئومێد عەبدولکەریم" لە نێو بینایەکەدا گیانیلەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی پارێزگای
هەولێر، گەنجەکە تەمەنی ١٩ ساڵە و ماوەی ١٠ رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێ سەروشوێن بووە.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی تێکچونی
شێوەی تەرمەکە، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا و پۆلیسیش سەرقاڵی
لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بەهۆکاری راستی گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە.