سەرۆکی روسیا واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد بۆ ئەوەی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو، ١٣٧ هەزار سەربازی دیکە بۆ سوپای وڵاتەکەی زیاد بکرێت.
ماڵپەری زانیارییە یاساییەکانی روسیا بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بڕیاری داوە ژمارەی کارمەندانی سوپای روسیای فیدراڵ ببێتە دوو ملیۆن و ٣٩ هەزار و ٧٥٨ کەس کە یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٦٢٨یان سەرباز بن.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، تا سەرەتای ٢٠٢٣، روسیا ١٣٧ سەربازی دیکە بۆ سوپای وڵاتەکەی زیاد دەکات.
بەپێی بڕیاری پێشوو لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ڤلادیمیر
پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانی دەرکردبوو تا سەرەتای ٢٠١٨ ژمارەی کارمەندانی سوپای روسیا
ببێتە یەک ملیۆن و ٩٠٢ هەزار و ٧٥٨ کەس کە یەک ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٢٨یان سەرباز
بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی مانگی شوبتی
ئەمساڵەوە بەفەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، سوپای وڵاتەکەی دەستی بە
ئۆپراسیۆنەکانی داگیرکردنی ئۆکرانیا کرد و تا ئێستاش جەنگی نێوانیان بەردەوامە و دەیان
هەزار کوژراو و بریندار لە هەردوو بەرەی جەنگ تۆمار کراوە.