بەرهەمی نەوتی روسیا لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو ٪٣.٣ زیادیکردووە و بۆ ٣٠٩ ملیۆن تەن بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە دامەزراوەی ئاماری فیدڕاڵی روسیا (Rosstat) بڵاویکردووەتەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەمموزدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو ٪٣.٨ زیادیکردووە و بۆ ٤٥.٥ ملیۆن تەن بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەرهەمی نەوتی روسیا لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم-تەمووزی
ئەمساڵدا بە بەراوورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٣،٣ زیادیکردووە و بۆ
٣٠٩ تەن بەرزبووەتەوە.
لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری وڵاتی رۆژئاوایی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە
هاوردەکردنی نەوتی روسیایان راگرتووە، کاربەدەستە روسەکان بەهۆی ئەو هەنگاوانەی وڵاتە
رۆژئاواییەکان دەیانەوێت بە تایبەتی هەناردەکردنی نەوت بە ئاراستەی بازاڕەکانی ئاسیا
زیادبکەن.
لەو راپۆرتەی کە لە ٢٦ی تەمموز لەلایەن بانکی ناوەندیی روسیاوە
بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، هاوردەکردنی نەوتی روسیا بەتایبەتی لەلایەن چین
و هیندستانەوە بە رێژەیەکی گرنگ بەرزبووەتەوە و ئەو داشکاندنەی کە روسیا لە نرخدا
جێبەجێی کردووە رۆڵێکی گرنگی لەو زیادبوونەدا هەبووە.
روسیا، کە یەکێکە لە گەورەترەین بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە
جیهاندا ساڵی رابردوو ٥٣٦ ملیۆن تەن نەوتی بەرهەمهێنابوو.