دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، نۆ موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کرا.
دژەتیریۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ئاب، نۆ موشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە هێزەکانی سوپای تورکیای تێدایە، کراوە.
دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەکەکان لە جۆری گرادن
و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ
نەکەوتووەتەوە.
دژەتیرۆر باسی لەوەشکردووە، موشەکەکان لە نێوان گوندی
فازڵییە و کانوونە لە سنوری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا
ئاراستە کراون و دەشڵێت، "بەهۆی کاریگەریی موشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە."
لەو بارەیەشەوە غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی
یەکێتی لە موسڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سێ بۆ چوار موشەک لەناو بنکەکە کەوتوونەتە
خوارەوە و تەواوی موشەکەکان لە گوندی کانونەوە ئاڕاستە کراون کە گوندێکی شەبەک نشینی
سەر بە ناحیەی باشیکە و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.