سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئێمە دژی رێککەوتن نین لەگەڵ ئێران بەڵکو ئێمە دژی ئەو رێککەوتنەین کە لە ئێستادا هەیە و بە رێککەوتنێکی خراپی دەزانین."
یائیر لابید سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئیسرائیل دژی هیچ رێککەوتنێکی ئەتۆمی نییە کە لەگەڵ ئێراندا بکرێت بەڵکو ئیسرائیل دژی ئەو رێککەوتنەیە کە لە ئێستادا کاری پێ دەکرێت، چونکە خراپە و بەوشێوەیەی کە نووسراوە قابیلی قەبوڵکردن نییە."
لابید ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی لە ئێستادا رێککەوتنی لەسەر کراوە زۆر خراپە، چونکە رێگە بە ئێران دەدات
لە ساڵێکدا سەدان ملیار دۆلاری دەست بکەوێت، ئەم پارەیەش لەپێناو بونیادنانی
قوتابخانە و نەخۆشخانەکاندا خەرج ناکات بەڵکو لە تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا بەکاری دەهێنێت و ترس و تۆقی لەسەرتاسەری جیهاندا پێ بڵاودەکاتەوە."
سەرۆکی حکومەتی
ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکردووە، "پارە و داهاتی دەستکەوتووی ئێران بۆ سوپای پاسداران خەرج دەکرێت و پارەی ئەو کەسانە دابین دەکات کە گەلی ئێران دەچەوسێننەوە
و پارە بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین دەکات،
هاوکات بۆ بەهێزکردنی حیزبوڵا و حەماس و جیهادی ئیسلامی بەکاردەهێنرێت".
لە لایەکی دیکەشەوە،
لابید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا وتیشی، "ئیمە دەرگای
گفتوگۆمان کراوەیە لەگەڵ ئەمریکادا وئامادەین گفتوگۆی هەموو ئەو بابەتانە بکەین کە تێیدا ناکۆکین و بیروڕامان
جیاوازە".
لابید سەبارەت بە
پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە و ئەمریکا خاوەن بیر و
کاری هاوبەشین و ئەمریکاش نزیکترین هاوپەیمانی ئێمەیە و جۆ بایدنیش یەکێکە لەباشترین
هاوڕێکانی ئیسرائیل هەتا ئێستا."
سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیرانی ئیسرائیل لەکۆتاییدا وتیشی، "ئەگەر واژۆی بەڵێننامەکە بکرێیت، ئەوا ئیسرائیل
پێوەی پابەند نابێت و ئێمە دژی ئەوەین ئێران ببێتە یەکێک لە وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی."