PM:01:29:25/08/2022
3364 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی هەناردەی نەوت و داهاتە دەستکەوتووەکانی مانگی تەمموزی پێشوو، بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی کۆتای کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ١٠ ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاستی بەرهەمی نەوتی خاو زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٥ هەزار بەرمیل نەوت بووە و ئاستی بەرهەمهێنان زیاتر لە ١٠ ملیار و ٣٦٨ ملیۆن و ٣٥٢ هەزار دۆلار بووە.
لەبارەی ئاستی هەناردەی نەوتیشەوە باسی لەوەکردووە، بڕی
هەناردەکراو لەمانگی تەمووزی رابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق
زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٩٤ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک
لە رێگەی بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٥٣٦ بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە
١٠١ دۆلار و ٢٦ سەنت خەمڵێندراوە و ئەو بڕە هەناردەکراوە رادەستی ٣٥ کۆمپانیای جیهانی
کراوە و لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرە و خور عەمییە و بەندەری جیهانی تورکییەوە.