نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابوریی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران لە جیاتی ئەوەی روو لە کڕینی پشکەکان بکەن، روو لە کڕینی دۆلار بکەن کە بە سامانێکی سەلامەت هەژماردەکرێت و بەو هۆیەشەوە لەماوەی رابردوودا، بەهای یۆرۆ دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو.
دابەزینی بەرچاوی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار هاوکاتە لەگەڵ بێهیوا بوونی بازرگانانی دراو لە رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی ئەوروپا کە بڕیاربوو بۆ کۆنترۆڵکردنی رێژەی هەڵاوسان رێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە.
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەوروپا دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ دراوی یۆرۆ و کاریگەری دەبێت لە بەرزکردنەوەی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار.