کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی کەشناسی، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە و بۆ سبەی پاشنیوەڕۆ کەمێک خێرایی با زیاد دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نیمچەهەوردەبێت.
باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ نزیکە لە تۆمارەکانی
دوێنێ و بۆ سبەی هەینیش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ سبەی هەینی، ئاسمان بەگشتی ساماڵ
و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت، لەکاتی
ئاساییدا ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و لە پاشنیوەڕۆدا بەرزدەبێتەوە بۆ
سەرو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم
جۆرە دەبێت :
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 39
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 41
سۆران: 39
گەرمیان: 44