AM:09:30:25/08/2022
872 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی واشنتن رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باکووری رۆژئاوای شارەکە پێنج کەس درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و دووانیان کوژران.
پۆلیسی واشنتن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە باکووری رۆژئاوای واشنتن چەندین کەس تەقەی لێکراوە، لە رووداوەکەدا دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
باس لەوەشکراوە،
دوای رووداوەکە پۆلیس قەدەغەی هاتوچۆیان خستە سەر ناوچەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە
کرد، لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
پۆلیس لەماوەی ئەمساڵدا ١٣٦ کەس لەرووداوی تەقەکردن لەسەر شەقامەکان کوژراون، بە بەراوردکردن
بە ژمارەی کوژراوانی پارساڵ هەتا ئەمکاتە ١٣١ کەس کوژرابوون.