سەردێڕ:

نیشانەکانی توشبوون بە بەکتریای گەدە چین؟

AM:08:59:25/08/2022

60292 جار خوێندراوەتەوە

بەکتریای گەدە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە زۆر کەس تووشی بوون بەهۆی خواردنی پیس و چەندین هۆکاری دیکەوە، کە کۆمەڵێك نیشانەی بێزارکەری هەیە.


د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین نیشانه‌کانی بەکتریای گەدە ( H.pylori ) کردووە بەم جۆرە:

١. هێلنج دانێکی زۆر و دڵ تێکهەڵهاتنی بەردەوام .

٢ئازارێکی زۆری ناوسک بە تایبەت ئازاری گەددە .

٣دڵەکزی و ترشەڵۆکی زۆر و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەددە بۆ سورێنچک و قوڕگ و تەنانەت بۆ ناو دەمیش.

٤نەمانی ئیشتها یا کەمی ئیشتها.

٥دابەزینی کێش و لاوازی.

٦هەوکردنی گەددە و ڕیخۆڵەی دوانزه‌گرێ و سک چوون و ڕشانەوە .

٧ئاوسانی سک بەتایبەت داوی خواردن و زیاد بوونی غازات.

٨زەرد هەڵگرانی پێست و دەم و چاو یا سپی بوون یا کورد وتەنی ڕەنگم پێوە نەماوە .

-لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشیەکە ڕەنگە ئەم نیشانانە دەرکەو|ێت :

١کەمخوێنی زۆر .

٢بە زەحمەت قوتدانی خواردن وخواردنەوە .

٣بوونی خوێن لە پیسایی دا یا ڕەش بوونی ڕەنگی پیسایی.

٤تەنگەنەفەسی و زوو هیلاک بوون .

٥بەدخۆراکی و کەمی ڤیتامین و کانزاکان .

٦ئازاری ناو سکی بەردەوام و زۆرو هەندێ جار ئازاری سنگ .

٧. گێژبوون و سەرسووڕ هەڵهاتن و بوژانەوە.














گەلەری