بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠١ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکی دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەری جەنگی روسیا ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە و لە شەش هەفتەی رابردوودا ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی کەمێک هاتەوە خوارەوە بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوکات، رۆژی سێی ئەم مانگە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندی نیشاندا لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیل بۆ نەوتی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٩ دۆلار و نۆ سەنت.