سەردێڕ:

دوای قەڵادزێ؛ لە ناوچەیەکی دیکەش شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

PM:10:57:26/07/2022

27928 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا لە قەزای خەبات دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە کافتریایەک لەنێوان چەند هاوڕێیەکدا شەڕە تەقە روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و باس لەوەش دەکرێت یەکێک لە برندارەکان گیانیلەدەستدابێت.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسەی تەقەی کردووە خەڵکی کەڵەکی سەر بە قەزای خەباتی هەولێرە و ئەو کەسانەش کە برینداربوون خەڵکی کەڵەکی یاسان ئاغان و لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و باس لەوەش دەکرێت یەکێک لە بریندارەکان گیانیلەدەستدابێت.

 

بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان شەڕەکە بە چەقۆ و چەک بووە و ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا رووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە سەر بە دوو هۆزی جیاوازی ناوچەکەن.

باس لەوەشکراوە، هەردوو بریندارەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کە بە مەبەستی ناوبژی کردن لە شوێنەکە بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پیشتر لە قەزای خەبات چەندین رووداوی هاوشێوە روویانداوە بەهۆیەوە چەندین کەس کوژراون و برینداربوون.

قەزای خەبات یەکێکە لە قەزاکانی هەولێر کە ٤٠ خولەک لە سەنتەری هەولێرەوە دوورە، ئێستا پۆلیس و ئاسایشی ناوچەکە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە، بکوژەکە هەڵهاتووە، و بەگوێرەی زانیارییەکان بنەماڵەی بکوژەکە ناوچەکەیان چۆڵکردووە.

رزگاری کۆچەر، هەولێر 













گەلەری