سەردێڕ:

رووسیا ململانێکان دەگەیەنێتە بۆشایی ئاسمان

PM:08:07:26/07/2022

3832 جار خوێندراوەتەوە

رووسیا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە پڕۆژەی وێستگەی ئاسمانی جیهانی دەکشێتەوە و دەشڵێت، "وێستگەیەکی ئاسمانی نیشتیمانی رووسی تایبەت بە خۆمان دروستدەکەین."


یوری بوریسۆڤ سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانەوەنی روسیا 'روسكوسموس' بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رووسیا لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ وە لە پڕۆژەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی جیهانی دەکشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا روسیا لە چوارچێوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کاردەکات و بێگومان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە هاوبەشەکان جێبەجێ دەکات بەڵام بڕیاری کشانەوەیان لەو وێستگەیە داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چوارچیوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە پێشتر ئاژانسی ئاسمانەوانی ئەمریکی رایگەیاند، چیتر هاوکاری ئاژانسی ئاسمانەوانی رووسیا ناکەن و رووسیاش لە وەڵامدا سەرجەم چالاکییەکانی لەگەڵ ئەو ئاژانسە راگرت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەدوای ٢٤ی شوباتی ئەمساڵ و دەستپێکی ئۆپەڕاسیۆنەکانی روسیا لە ئۆکرانیاوە فشارەکان لەسەر روسیا لەلایەن ئەمریکا و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زیاتر بوون.













گەلەری