سەردێڕ:

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ رادەگەیەندرێت

PM:06:10:26/07/2022

43052 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، راگەیاندنی ئەنجامەکە لەنێوان رۆژی هەینی یاخود شەممە دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٧ی مانیگی حوزەیراندا تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێم دەستیپێکرد و تاقیکردنەوەکان ماوەی نزیکی مانگێکی خایاند و لە ٢١ی مانگی تەمووزدا کۆتاییان پێهات.

لە هەرێمدا دوو جۆر تاقیکردنەوەی نیشتیمانی هەیە، کە بریتین لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢؛ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ بە یەکێک لە تاقیکردنەوە سەرەکییەکان لە هەرێمی کوردستاندا دادەنرێت و پرسیارەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت و بۆ هەموو کوردستان وەک یەکە.

پاش تاقیکردنەوەکانیش، خوێندکاران بەپێی کۆنمرەی پۆلی ١٢ لە پەیمانگاکانی سەر بە خوێندنی باڵا و زانکۆکاندا وەردەگیرێن.

 













گەلەری