سەردێڕ:

داهێنانێکی نوێ کارئاسانی بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە دەکات

PM:04:30:26/07/2022

3028 جار خوێندراوەتەوە

چەند ئەندازیارێک ملوانکەیەکی زیرەکیان دروستکردووە کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت چاودێری دۆخی تەندروستی نەخۆشانی شەکرە بکرێت و ئەو هەنگاوەش هاوکاری ٤٠٠ ملیۆن توشبووی شەکرە لە جیهاندا دەکات.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، ملوانکەیەکی زیرەک دروستکراوە کە دەتوانێت لە رێگەی ئارەقەی بەکارهێنەرەوە شیکاری بۆ زۆربەی نەخۆشی و تێکچوونی دۆخی تەندروستی مرۆڤەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توشبوانی شەکرە دەتوانن لە رێگەی ئەم ملوانکەیەوە ئاستی گلوکۆز و سيروتونين لە جەستەیاندا بپێون و چێتر بە ئامێری دروستکردنی کونێکی بچوک لە سەری پەنجەیان شیکاری بۆ شەکرەی ناو خوێنیان نەکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کاتی تاقیکردنەوەی ملوانکەکە زانایان بۆیان دەرکەوتووە ملوانکەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی تەواو شیکاری ئاستی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم بکات و دەشڵێت، "زانایان پلانیان هەیە ئەم جۆرە تایبەتمەندییە بۆ ئێکسسواراتەکانی تری وەک ئەنگوستیلە و دەستەوانە زیاد بکەن و لە رێگەیەوە هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و پێویستیان بە چاودێری بەردەوام هەیە."

لایخۆشیەوە، جینگۆا لی پسپۆڕی بەشدار لە دروستکردنی ملوانکەکە ئاماژەی بەوەدا، لە ئارەقەی مرۆڤدا چەندان نیشانە هەیە هاوکاری پزیشکان دەکات لە شیکاری دۆخی نەخۆش و داهاتووی پشکنەری هەستەوەرە زیندووەکان بخوێننەوە. دەشڵێت، "لەمودوا بە شێوەیەکی نەشتەرکاری نابێت و تەکنەلۆجیا ئاسانکاری بۆ سەرجەم نەخۆش و پزیشکان دەکات."













گەلەری