بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی نرخی زێڕی جیهانی، نرخی زێڕ ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەتەوە، کە یەک ئۆنسە بە هەزار و ٧٢٧ دۆلارە.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٥ دۆلار و ٥٣ سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٥ هەزار و ٥٣١ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵکی لەسەر
کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی زێڕ تا ڕادەیەک
ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە نرخەکە یاریدەکات.
لەماوەی
رابردوودا نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک لە هەزار و ٨٦٠ دۆلارەوە
دابەزی بۆ هەزار و ٦٨٠ دۆلار.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١
به ٣٦٢ هەزار دینار
زێڕی عەیار ١٨
به ٣١١ هەزار دینار
زێڕی عەیار ٢٢
به ٣٧٤ هەزار دینار
زێڕی عەیار ٢٤
به ٤١٣ هەزار دینار