سەردێڕ:

هاتوچۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلەکێشەدارەکان و مەرجی سەلامەتییان چەند بڕیارێکی دەرکرد

AM:11:15:26/07/2022

22668 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلەکێشەدارەکان و مەرجی سەلامەتییانەوە دەرکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، لەبارەگای هاتوچۆی هەولێر، سەبارەت بەچۆنیەتی جێبەجێکردنی راگەیەنراوی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو کە تایبەتە بەتۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکێشەدارەکان لەڕووی مەرجی سەلامەتییەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکۆبونەوەکەدا ئەم بریارانەی خوارەوە دران:

١-رۆژی شەممەی داهاتوو رێکەوتی ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٢ لە هەر سێ سەنتەری پشکنین، ٣٢ی پارک، گوێڕ، کەسنەزان، دەستبکرێت بە دووبارە پشکنینەوەی ئۆتۆمبێلەکان کە پێشتر پشکنینیان بۆ ئەنجامدرابو و وەدەرنەچووبوون.

٢- بۆ ئەوەی لۆد و قەرەباڵغی دروست نەبێت لە هەر یەکێک لەو سەنتەرانە، لە رۆژانی شەممە٣٠٠ ئۆتۆمبێل پشکنینی بۆئەنجامبدرێت.

٣- بە پێشوەختە لە راگەیاندنەکانەوە لیستی ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاری دەکرێن وە رۆژی سەردانیان و شوێنەکەیان بۆ دیاری دەکرێت، واتا سەردانیکردنی سەنتەرەکان بەپێی سیستەم دەبێت، هەر ئۆتۆمبێلێک لەکات و شوێنی دیاریکراوی خۆی سەرداننەکان پشکنینەکەی بۆئەنجام نادرێت.

٤- ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پشکنینی دووبارەیان بۆدەکرێتەوە لە سەنتەری پشکنینی ( ٣٢ی پاڕک)، دەبێت بۆ رۆژی یەکشەممەی دواتر سەردانی هاتوچۆی هەولێر بکەن لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

٥- ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پشکنینی دووبارەیان بۆ دەکرێتەوە لە سەنتەری پشکنینی (کەسنەزان)، دەبێت بۆ رۆژی دووشەممەی دواتر سەردانی هاتوچۆی هەولێر بکەن لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

٦- ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پشکنینی دووبارەیان بۆ دەکرێتەوە لە سەنتەری پشکنینی( گوێڕ)، دەبێت بۆ رۆژی سێشەممەی دواتر سەردانی هاتوچۆی هەولێر بکەن لە کاژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆبۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

٧- هەر ئۆتۆمبێلێک کە شوێنی خۆی و پەڕواری سەردانیکردنی خۆی بۆدیاری دەکرێت، دەبێت لەو بەروارە سەردان بکات ئەگەرنا دوادەخرێت تاکۆتایی پرۆسەکە.













گەلەری