PM:03:14:05/04/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس بڕیاریانداوە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی کاماڤینگا
بکێشنەوە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە لەم ساڵدا.
پاش ئەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگا لەلایەن راهێنەرەکانی ریاڵ
مەدریدەوە وەک پێویست گرنگی پێنەدەدرا ئەمەش وای لە یانە گەورەکانی جیهان ئەم
دەرفەتە بقۆزنەوە و هەوڵ بۆ کڕینی بدەن.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە پاریس سان جێرمان لە
مانگەکانی رابردوودا پلانی کڕینی ئەو یاریزانەیان دارشتبوو بەڵام لە پاش
هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی بەتایبەت لەم ساڵدا بڕیاریانداوە لە کڕینی بکشێنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید ئامادەن
دەستبەرداری کاماڤینگا ببن ئەمەش کارئاسانی بۆ رۆیشتنی دەکات و هەربۆیە پێدەچێت
یانەکانی پریمەرلیگ هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 215
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.