PM:04:58:05/04/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد بەنیازە لە فرۆشتنی چوار یاریزان 144 ملیۆن یۆرۆ پەیدا بکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی مایکل کاریک بە باشترین کاتەکانی خۆیدا تێدەپەڕێت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە لە ئێستاوە پلان بۆ وەرزی نوێ دابنرێت.
رۆژنامەی زە سەن لە هەواڵێکیدا باسی لە پلانەکانی یانەی مانچستەر یونایتد کردووە کە بەنیازن دەستبەرداری هەریەکە لە مارکۆس راشفۆرد و هۆیلاند و ئۆنانا و ئۆگارتی ببن.
زە سەن ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە کە مارکۆسراشفۆرد بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و راسموس هۆیلاند بەرامبەر 44 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشن.
جگە لەوەش نرخی هەریەکە لە مانوێل ئۆگارتی بە 50 ملیۆن یۆرۆ و ئەندرێ ئۆنانا بە 20 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە و کۆی گشتی پارەی بەدەستهاتووش لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە دەکاتە 144 ملیۆن یۆرۆ.
ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە بەو بڕە پارانە و کەمکردنەوەی مووچەی چەند یاریزانێکیش گرێبەستی نوێ ئیمزابکەن تا بتوانن پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتر بکەن.
خ . ک