PM:05:17:04/04/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی ئامادەن بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کۆکۆریا ببن و بەرشەلۆنەش چاودێری تواناکانی دەکات.
یانەی چێڵسی ئامانجیانە چەند گۆرانکارییەکی گەورە لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن بەمەبەستی ئەوەی دووبارە بگەرێنەوە ریزی گەورەکان.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە بلوز بڕیاریانداوە دەستبەرداری مارک کۆکۆرییا ببن لە کۆتایی وەرزدا.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە چێڵسی نرخی داواکراوی بۆ دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارەیان 40 ملیۆن یۆرۆ دیارییکردووە.
لەلایەکیترەوە بەرشەلۆنە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و ئەگەر هەیە لە مێرکاتۆی داهاتوودا ئۆفەری فەرمییان پێشکەش بکات.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 154 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.