PM:06:43:04/04/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن
میونشن شکستی بەرامبەر فرایبۆرگ گۆڕی بۆ سەرکەوتن و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 28ی
خولی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن موینشن بووە میوانی فرایبۆرگ.
تایمی یەکەم، هەردوولا
چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە
تۆمارکردنی گۆڵدا، ئەو تایمەش بە خاوێنی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یانەی خاوەن
یاریگا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 46 و 71 لە رێگەی مانزامبی و هۆلێر تۆمارکرد و یانە
باڤارییەکەیان خستە دۆخێکی سەختەوە.
بەڵام یاریزانەکانی
کۆمپانی توانیان ریمۆنتادا بکەن و دوای خولەکەکانی 80 سێ گۆڵیان تۆمارکرد گۆڵی
یەکەم و دووەم بیشوف و گۆڵی سێیەم و بردنەوەش لینارت کارل تۆمارییکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ
گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی بایرن میونشن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بایرن بە 73
خاڵ پێشەنگی گرتووە و فرایبۆرگ لە پلەی هەشتەمە.