PM:04:39:04/04/2026
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی گۆڵبارانی لیڤەرپوڵی کرد و گەیشتە پێش کۆتایی.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی مان سیتی کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ئێرلینگ هالاند لە خولەکەکانی 39 و دووی زیادکراو تۆماریکردن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 50 و 57 سێمینۆ و هالاند دوو گۆڵی تریان بۆ مان سیتی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، یانەی مانچستەر سیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و لیڤەرپوڵیش ماڵئاواییکرد.
خ . ک