PM:12:03:04/04/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سودانی پێشوازی لە
شاندی هەڵبژاردەی عێراق کرد و بەڵێنی پێدان پشتگیری بەردەوامیان بکات.
هەڵبژاردەی تۆپی
پێی عێراق دوای ئەوەی سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2026 بەدەستهێنا گەڕانەوە وڵات و لەلایەن
سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانەوە پێشوازیان لێکرا.
دواتر شەوی رابردوو
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی
لەسەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق و راهێنەر و عەدنان دەرجالی سەرۆکی یەکێتی
تۆپی پێی عێراق کرد.
سودانی یەکە بە یەکە
بە گەرموگوڕیەوە پێشوازی لە یاریزانانی شێرەکانی رافیدەین کردووە و پێی
راگەیاندوون کە پشتگیری بەردەوامیان دەکات بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە
گەورەیەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە
هەڵبژاردەی عێراق چوارشەممەی رابردوو لە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکاندا بە ئەنجامی
دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بۆلیڤیای بردەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوویدا سەرکەوتنی بۆ
مۆندیال بەدەستهێنا.
خ . ک