یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن سەرەکی نابێت

PM:03:56:04/04/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ستافی پزیشکی ریاڵ مەدرید بە ئەربیلیوایان راگەیاندووە نابێت مێلیتاو بەرامبەر بە بایرن میونشن لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

پاش ئەوەی ئیدیر مێلیتاو دوای چوار مانگ لە دابڕان بەهۆی پێکانەوە گەرایەوە مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا مشتومڕ دروست بووە کە ئایا کەی دەگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە ستافی پزیشکی ریاڵ مەدرید بە ئەلڤارۆ ئەربیلیوایان راگەیاندووە کە بەرگریکارەکە لە ئێستادا ئامادەنیە 90 خولەک بتوانێت بەسەرەکی یاریی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە بەتایبەت بۆ یارییە گرنگەکەیان لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر بە بایرن میونشنیش ناتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

لەلایەکیترەوە ئەگەر زۆرە ئیدیر مێلیتاو بۆ یاریی جیرۆنا لە 10ی مانگ بگەرێتەوە یاریگاکان و پاشان بۆ یاریی گەرانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە بایرن میونشن بگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.