PM:12:54:02/04/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دڵنیایی لەسەر مانەوەی کاماڤینگا لە ریاڵ مەدرید
نییە و پاریس و یانە ئینگلیزییەکانیش چاودێری دەکەن.
تەمومژێکی زۆر داهاتووی ئێدواردۆ کاماڤینگای
فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی گرتووەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی
ئاسی ئیسپانی ئەگەری هەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا ئەم یاریزانە یاریگای
سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.
یانەی
پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ململانێیەکی توند لەگەڵ چەندین یانەی گەورەی خولی ئینگلتەرا
دەکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە چونکە یانە ئینگلیزییەکان پێیان
وایە شێوازی یاریکردنی کاماڤینگا و هێزە جەستەییەکەی بە تەواوی لەگەڵ خێرایی و
ڕیتمی پریمەرلیگدا دەگونجێت و ئەمەش وای کردووە بیخەنە ژێر چاودێرییەکی وردەوە.
سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی ئەم یاریزانە تەمەن 2023
ساڵە تاوەکو هاوینی 2029 بەردەوامە بەڵام پێکانی توند و یەک لە دوای یەکەکان لە
ساڵانی رابردوودا بوونەتە هۆی ئەوەی پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لەدەست بدات
و ببێتە یاریزانێکی یەدەگ لە پلانەکانی یانە شاهانەدا.
کاماڤینگا لە ساڵانی 2024 و 2025دا تووشی چەندین
پێکانی قورس لە ئەژنۆ و پاژنەی پێ و ماسولکەکانی بووە و ئەمەش وای کردووە دەنگۆی
ڕۆیشتنی زیاتر بێت هەرچەندە تا ئێستا نە یاریزانەکە و نە کارگێڕی یانەکە بڕیاری
کۆتاییان نەداوە بەڵام پێدەچێت لە هاوینی داهاتوودا هەموو ئەگەرەکان کراوە بن بۆ
گواستنەوەی بۆ یەکێک لە جەمسەرە بەهێزەکانی لەندەن یان گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی.