بەڕازیلییەکان رەخنە لە ڤینی دەگرن چونکە درێسی ژمارەی 10ی پۆشیوە

PM:11:32:01/04/2026

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕازیلییەکان رەخنە لە ڤینی دەگرن چونکە درێسی ژمارەی 10ی نەیماری پۆشیوە و پێیان وایە ناتوانێت وەک ئەو سەرکردایەتی سامبا بکات.

پۆشینی درێسی ژمارە 10ی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەنگۆ و کاردانەوەیەکی زۆری لە شەقامی وەرزشیی ئەو وڵاتەدا دروست کردووە، بەتایبەت لە سایەی بەردەوامی گومانەکان لەسەر توانای ئەو یاریزانە بۆ سەرکردایەتیکردنی سامبا لە نەبوونی نێیمار دا سێلڤادا.

سەرەڕای ئەوەی ڤینیسیۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە لووتکەی ئاستیدایە، بەڵام پێشکەشکردنی ئاستێکی مامناوەند لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیی وایکردووە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند ببێتەوە.

لەم بارەیەوە لویس فابیانۆ، هێرشبەری پێشووی بەڕازیل، ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەکە لە خودی یاریزانەکەدایە، چونکە چەندین هەلی لەلایەن ڕاهێنەرە جیاوازەکانەوە پێدراوە، بەڵام نەیتوانیوە ئەو ئاستە بەرزەی یانەکەی لەگەڵ بەڕازیل دووبارە بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، فابیۆ لۆسیانۆ، بەرگریکاری پێشووی بەڕازیل، پێیوایە کێشەکە تاکیتیتکییە و دەڵێت شێوازی یاریی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەو بۆشاییانە بۆ ڤینیسیۆس ناڕەخسێنێت کە لە ڕیاڵ مەدرید بۆی دەڕەخسێت، ئەمەش وایکردووە هەمیشە لەژێر چاودێری چڕی بەرگریکاراندا بێت و کاریگەریی نەمێنێت.

لۆسیانۆ ڕەخنەی توندتری گرت و ڕایگەیاند کە ڤینیسیۆس دەیەوێت ڕۆڵی نێیمار بگێڕێت، ئەمەش فشارێکی دەروونی و هونەریی گەورەی خستووەتە سەر کە لە توانای ئەو بەدەرە.

لۆسیانۆ وتی: پۆشینی درێسی ژمارە 10 لەلایەن ڤینیسیۆسەوە کارێکی بێمانایە، چونکە ئەو بە سادەیی نێیمار نییە، داواشی کرد فشارەکانی لەسەر کەم بکرێتەوە و ڕۆڵێکی بۆ دیاری بکرێت کە لەگەڵ تواناکانیدا بگونجێت.