PM:11:31:01/04/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان و
میلان چاودێری راشفۆرد دەکەن و بەرشەلۆنەش دەبێت بە زووترین کات بڕیاری خۆی بدات.
کارگێڕیی یانەی پاریس سان
جێرمانی فەڕەنسی چاودێری دۆخی مارکۆس ڕاشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی دەکات لە یانەی
بەرشەلۆنە، کە ئێستا بە شێوەی خواستن لەو یانەیە یاری دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، پاریس سان جێرمان خۆی ئامادە دەکات بۆ
ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا هەنگاوێک بنێت بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد.
یاریزانە ئینگلیزییەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن لە بەرشەلۆنەیە،
بەڵام گرێبەستە سەرەکییەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد تا ساڵی 2028 بەردەوامە.
ئاماژە بەوە دراوە کە یانەی بەرشەلۆنە دەرگا بۆ ئەو یانانە دەکاتەوە
کە ئارەزووی گواستنەوەی ڕاشفۆرد دەکەن، ئەگەر کارگێری یانە کەتەلۆنییەکە بڕیار بدات بڕگەی
کڕینەوەی هەمیشەیی کارا نەکات، کە نرخەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکان ئاشکرایان کردووە کە
مانچستەر یونایتد داواکارییەکی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی
خواستنی ڕاشفۆرد بۆ وەرزێکی دیکە.
شەیتانە سوورەکان، سوورن
لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و پێیان وایە دەتوانن بە بڕە پارەیەکی زۆر
ڕاشفۆرد بە یانەیەکی ئەوروپی بەهێز بفرۆشن، چونکە، جگە لە باریس
سان جێرمان، یانەی میلانی ئیتاڵیش ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە
بەهرەمەندە نیشانداوە.