سیلڤا: هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی مان سیتی جێدەهێڵم

PM:11:04:01/04/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیلڤا دوپاتیکردەوە کە هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی مان سیتی جێدەهێڵت بەڵام تا ئیستا بڕیاری لەبارەی یانەی داهاتووی نەداوە.

برناردۆ سێلڤای تەمەن 31 ساڵ و ئەستێرەی پورتوگالی یانەی مانچستەر سیتی، بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی داوە و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا، ڕیزەکانی مان سیتی جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سێلڤا پلانی داناوە پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە مانچستەر سیتی بڕوات، چەندین یانەی ئەوروپی و سعوودیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، بەڵام ناوی ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی بەهێز بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بەستراوەتەوە.

سێلڤا لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یانەکەی، ئاماژەی بەوە کردووە کە هۆکاری بیرکردنەوەی لە ڕۆیشتن پەیوەندی بە لایەنی کولتووری و شێوازی ژیانەوە هەیە لە شاری مانچستەر، کە لەگەڵ ئارەزووەکانی ئەودا ناگونجێت، بەتایبەت لە ڕووی کەشوهەوا و ژیانی دەرەوەی تۆپی پێ.

ئەو یاریزانە پورتوگالییە جەختی کردەوە کە، هیچ پەشیمان نییە لەو ساڵانەی لەگەڵ سیتی بەسەری بردووە، چونکە توانیویەتی دەستکەوتی مێژوویی وەک چامپیۆنز لیگ و چەندین نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

بێرناردۆ سێلڤا لەم وەرزەدا بەشداری لە 42 یاری کردووە و خاوەنی 3 گۆڵ و 5 ئەسیستە، دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا تەواوی سەرنجی لەسەر یارمەتیدانی مانچستەر سیتییە و دواتر بڕیار لەسەر یانەی داهاتووی دەدات