PM:03:52:04/03/2026
500 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلێگری یەکێکە لە بژاردەکان کە وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید وەربگرێت.
دوای دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید، ئەلڤارۆ ئەربێلوا کرایە راهێنەری ئەو یانەیە تا کۆتایی ئەم وەرزە بەڵام مانەوەی بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر نییە بەهۆی خراپی ئەنجامەکانیەوە.
لە ماوەی رابردووشدا، رۆژنامەکان ناوی چەند راهێنەرێکیان بە یانەی شاهانەوە بەستەوە کە گرنگترینیان یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و ئۆنای ئێمری ئیسپانی و میکێل ئارتێتا بوون.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بکاتە راهێنەر.
رۆژنامە ئیتاڵیەکە رایگەیاندووە، هەرچەندە ئێستا ئەلێگری راهێنەری میلانە بەڵام چەند مەرجێکی دیاریکردووە بۆ بەرپرسانی یانەکەی ئەگەر جێبەجێ نەکرێن ئەوا لە هاوینی ئەمساڵ ئەو یانەیە جێدەهێڵێت و لەو کاتەشدا ئەگەری چوونی بۆ ریاڵ مەدرید زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی 2021 راهێنەرە ئیتاڵیەکە نزیکبوو لەوەی ببێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید بەڵام لەو کاتەدا جارێکیتر ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆسی وەرگرتەوە.
خ . ک