PM:11:04:01/04/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت
گرێبەستی لیڤا نوێبکاتەوە و خێزانی یاریزانەکەش کارئاسانی بۆ دۆخی یانەکە دەکەن.
ڕۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە، هێشتا بڕیاری
کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی
داهاتوودا کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، کارگێری یانەی بەرشەلۆنە بە هەموو
هێزێکییەوە هەوڵ دەدات گرێبەستی ئەم ئەستێرە بە ئەزموونە بۆ وەرزێکی دیکە درێژ
بکاتەوە و لەو بارەیەوە لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی گفتوگۆی کردووە. خوان لاپۆرتا،
سەرۆکی یانەکە، ئاشکرای کردووە کە لێڤاندۆڤسکی دەستەوارەی گەورەی لە خولی
سعوودییەوە بەدەست گەیشتووە، هەروەها یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکیش ئارەزووی
گواستنەوەی دەکەن.
لێڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکی نوێدا کە گومانەکانی سەبارەی بەداهاتووی زیاتر کرد، ڕایگەیاند: کات بە خۆم دەدەم بۆ ئەوەی دروستترین بڕیار بدەم و
تا ئێستا بڕیارم نەداوە.
مارکا ئاماژەی
بەوەشکردووە، خاڵی یەکلاکەرەوە کە لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە
دەشکێتەوە، لایەنی خێزانییە، بەو
پێیەی خێزانی لێڤاندۆڤسکی ئارەزوو دەکەن لە شاری بەرشەلۆنە بمێننەوە، ئەمەش کار
ئاسانی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دەکات بۆ رازییکردنی یاریزانەکە.
لێڤاندۆڤسکی لە کۆی 184 یاری بە درێسی بەرشەلۆنەوە، توانیویەتی 117 گۆڵ
تۆمار بکات و 23 ئەسیستیش بکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە کۆڵەکە
سەرەکییەکانی پێکهاتەی یانەکە.