PM:11:32:01/04/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆبلاک دەیەوێت
گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکلۆ هەڵبووەشێنێتەوە لەپێناو یارییکردن لە یانەیەک لە
یانەکانی سعودیە.
یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی بەئەزموونی سلۆڤینی و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،
بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیزەکانی یانە مەدریدییەکە جێبهێڵێت، ئەمەش
دوای ئەوەی دەستەوارەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێشی لە یەکێک لە یانەکانی خولی
سعوودییەوە پێگەیشتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی رازۆنی ئیسپانی، ئۆبلاک کە تەمەنی
گەیشتووەتە 33 ساڵ، ئارەزووی ئەوە دەکات ئەزموونێکی نوێ لە دەرەوەی ئەوروپا و خولی
ئیسپانی تاقیبکاتەوە.
هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆس تا ساڵی 2028 بەردەوامە،
بەڵام گۆڵپارێزە سلۆڤینییەکە دەیەوێت بەهۆی ئەو دەستەوارە خەیاڵییەی سعوودیەوە،
گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی ناوداری ئیسپانیش ئاشکرای کردووە کە، بەڕێوبەری کارەکانی
ئۆبلاک لە دانوستاندایە لەگەڵ کارگێڕیی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ
ڕۆیشتنی بکەن.
کێشەی سەرەکی لە ئێستادا بوونی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی کە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ەڕێوبەری کارەکانی هەوڵ دەدات بەهۆی ئەوەی ئۆبلاک 12
ساڵە خزمەتی یانەکە دەکات، بە نرخێکی گونجاوتر ڕێگەی ڕۆیشتنی پێ بدرێت.
ئۆبلاک لە ساڵی 2014وە لە یانەی بەنفیکاوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆوە
کردووە و لەو ماوەیەدا 532 یاری ئەنجامداوە، تێیدا لە 235 یاری بە تۆڕی خاوێن هاتۆتە دەرەوە و تەنها 464 گۆڵی
لێکراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی یانەکە و
جیهان.