فابیۆ کاپێلۆ: نەگەیشتنی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال شەرمەزاری و کارەساتێکی وەرزشییە

PM:08:18:01/04/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فابیۆ کاپێلۆ دەتەقێتەوە و دوپاتیکردەوە نەگەیشتنی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال شەرمەزاری و کارەساتێکی وەرزشییە.

فابیۆ کاپێلۆی ڕاهێنەری بەئەزموونی ئیتاڵی، دوای شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026، خەمباری و توڕەیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو شۆکەوە تەواوی شەوەکە خەو نەچووەتە چاوانی.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای شکستی بەرامبەر بۆسنە و هەرسک بە لێدانی یەکلاکەرەوە ، بۆ جاری سێیەم لەسەریەک لە گەیشتن بە جامی جیهانی بێبەش بوو، ئەمەش وەک کارەساتێکی مێژوویی لە قەڵەم دەدرێت.

کاپێلۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا وتی: تا ئێستاش بڕوا ناکەم چی ڕوویداوە، ئێمە باسی هەڵبژاردەیەک دەکەین کە چوار جار بووەتە پاڵەوانی جیهان، ئەمەی ڕوویدا شەرمەزاری و کارەساتێکی وەرزشی گەورەیە.

ناوبراو ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا کرد و داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی کرد و وتی: جێی نیگەرانییە کە کەس دەستلەکارناکێشێتەوە، دەبێت سەرۆکی یەکێتی و تەواوی کارگێڕییەکە بەرپرسیارییەتی ئەم شکستە هەڵبگرن.

کاپێلۆ جەختی لەوە کردەوە کە تۆپی پێی ئیتاڵیا پێویستی بە دووبارە بنیاتنانەوە هەیە لە خاڵی سفرەوە و دەبێت وەبەرهێنان لە گەنجەکاندا بکرێت، چونکە کێشەکە تەنها ئەنجام نییە، بەڵکو کێشەیەکی بنەڕەتییە لە پێکهاتەی وەرزشی وڵاتەکەدا.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە کرد کە، ئیتاڵیا لە پرسەدایە و قبوڵکردنی سێیەم غیاب لە مۆندیال بۆ گەلێک کە خولیای تۆپی پێ کارێکی مەحاڵە.