PM:06:34:31/03/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە شۆڕشێکی گەورە لە تەواوی پێکهاتەکەی دەکات و چارەنووسی 11 یاریزانیش
روونەدەکاتەوە.
کارگێڕی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە دەستی کردووە بە داڕشتنی هێڵە
گشتییەکانی پێکهاتەی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو و بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی ئێل
دێسمارکیش، ئەگەری شۆڕشێکی گەورە لە ئارادایە کە ببێتە هۆی ڕۆیشتنی نزیکەی 11
یاریزان لە یانەکە.
لە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەی چارەنووسیان نادیارە ناوی مارکوس راشفۆرد
و جواو کانسێلۆ و ئەندریاس کریستنسن و رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی دێت کە ئەم یاریزانەی
کۆتایی تەمەنی بەرەو 38 ساڵ دەچێت و دەبێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی
لەسەر مانەوە یان ڕۆیشتنی بدات و لە هەمان کاتدا یانەکە دەیەوێت کانسێلۆ بە
شێوەیەکی هەمیشەیی بهێڵێتەوە، لەلایەکی ترەوە داواکارییە داراییەکانی مانچستەر
یونایتد بۆ فرۆشتنی راشفۆرد کێشەی بۆ دروست کردوون.
هەروەها هەریەک لە فێران تۆرێس و رۆناڵد ئاراوخۆ کە ئاستیان پاشەکشەی
کردووە لەگەڵ مارک کاسادۆ و رۆنی بەرداخچی ناویان لە لیستی فرۆشتندایە و لەسەر
ئاستی گۆڵپارێزیش دۆخەکە ئاڵۆزە چونکە مارک ئەندرێ تێر شتێگن دوای گەڕانەوەی لە جیرۆنا
و بەهۆی درەوشانەوەی خوان گارسیا هەلی مانەوەی کەمە و چێزنی و ئینیاکی پێناش
چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی کارگێڕی یانەکەن.
سەبارەت بەو یاریزانانەی بە
شێوەی خواستن لە یانەکانی ترن ئەنسۆ فاتی سەرەڕای تۆمارکردنی نۆ گۆڵ لەگەڵ مۆناکۆ بەڵام
هێشتا لە دەرەوەی پلانەکانی یانەکەیە و تەنیا هێکتۆر فۆرت چانسی زۆری هەیە بۆ
ئەوەی بگەڕێتەوە و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانە کەتەلۆنییەکەدا بکاتەوە.