PM:07:55:01/04/2026
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەڵبژاردەی عێراق لە
کۆمەڵەیەکی ئاگرینی جامی جیهانییە و کاتی یارییەکانی تا رادەیەک لەگەڵ عێراق و
هەرێمی کوردستان گونجاوە.
دوای دابڕانێکی درێژخایەن کە 40 ساڵی خایاند، هەڵبژاردەی عێراق بە
فەرمی گەڕایەوە بۆ نێو گەورەترین پاڵەوانێتی وەرزشی جیهان و شێرەکانی ڕافیدەین توانییان دوای سەرکەوتنە
مێژووییەکەیان بەرامبەر بۆلیڤیا بە ئەنجامی لە پاشکۆی جیهانی، بلیتێکی مۆندیالی
2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
ئەم وەرچەرخانە هیوای هاندەرانی عێراقی بۆ ئاستێکی بەرزتر بردووە، کە
تەنها بەشداری کردن نەبێت، بەڵکو گەیشتن بێت بە قۆناغی لادانی گروپەکان، بە بەشداری چەندین یاریزانی کوردیش ئەم سەرکەوتنەیان نووسیەوە.
عێڕاق لە مۆندیالی 2026
دەکەوێتە کۆمەڵەی نۆیەم و رووبەرووی هەڵبژاردەکانی، فەرەنسا، نەرویج، سەنیگال
دەبێتەوە، کە یەکێکە لە بەهێزترین کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکە.
کاتی یارییەکانی
هەڵبژاردەکەش لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە جۆرێکە تا رادەیەک لەگەڵ عێراق و هەرێمی
کوردستان دەگونجێت، بە شێوەیەک، یاریی یەکەم بەرامبەر نەوریج لە 17ی حوزەیران
ئەنجامدەدات لە کاتژمێر یەکی شەو.
شەش رۆژ دواتر و لە
کاتژمێر 12ی شەودا بەرامبەر فەرەنسا یاریی دەکات، کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانیش
لە 26 حوزەیران بەرامبەر سەنیگال ئەنجام دەدات لە کاتژمێر 10ی شەودا.