AM:10:48:05/04/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت رایگەیاند نائومێدە
لە ماڵئاواییکردنیان و تاکە شتێکی ئەرێنی ئەوەیە کە سیتی هیچ گۆڵێکی تری تۆمار
نەکرد.
دوای شکستیان بەرامبەر
مانچستەر سیتی، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول وتی: دۆڕاندنێک بە ئەنجامی چوار
گۆڵی بێوەڵام، ئەنجامەکە قسەی خۆی دەکات، تاکە شتێکی ئەرێنی ئەوەیە کە سیتی هیچ
گۆڵێکی تری تۆمار نەکرد.
وتیشی: نائومێدم لە
ئەنجامەکە نائومێدم لە چوونە دەرەوەمان، زۆر نائومێدم لەو بیست خولەکەی کە چوار
گۆڵمان لێکرا بەو شێوازەی کە لەو ماوەیەی یارییەکەدا بەرگریمان کرد، هەرگیز
ناتوانیت لە یارییەکی تۆپی پێدا سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.
ئەمەش وەرگێڕانی بەشەکەی
تری قسەکانی ئارنی سڵۆت: نامانەوێت ئەوان هاندەران زوو یاریگا جێبهێڵن، پێویستە ئاستێکی
باشتر پێشکەش بکەین، ئەمە یەکەمین شتە.
دەبێت ئێستا پیشانی
بدەین کە کاردانەوەمان دەبێت دوای دۆڕانێکی لەم شێوەیە و دوای ئەو هەموو
نائومێدییەی لەم وەرزەدا پێیدا تێپەڕین، شتە ئەرێنییەکە ئەوەیە کە جەماوەر هەمیشە
پاڵپشتن، ئەرکەکە لەسەر شانی ئێمەیە، نەک تەنها بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوان بدەینەوە،
بەڵکو بۆ خۆشمان، ئەمەش ئەو کارەیە کە دەبێت ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر تیپێکی زۆر
بەهێز ئەنجامی بدەین.