AM:09:02:05/04/2026
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک جەختیکردەوە گرنگی
بە ئەنجامی یانەکانی دیکە نادات و سیمیۆنی دەڵێت پێویستە لە چامپیۆنز لیگ باشتر
یارییبکەین بەرامبەریان.
پاش کۆتایی هاتنی یاریی
لوتکەی خولی ئیسپانیا لە سودی بەرشەلۆنە، راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە و ئەتلەتیکۆ
مەدریدیش لێدوانی خۆیان دا.
لە سەرەتادا هانسی فلێکی
راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: بەرامبەر تیپێک یاریمان کرد کە
یاریزانێکی بە کارتی سوور دەرکرابوو و بە 10 یاریزان یارییان دەکرد، بۆیە
بەرگرییەکی باشیان کرد، بەڵامیارییەکەمان کۆنترۆڵکرد، ئەوەش ئەوەبوو کە من دەمویست.
وتیشی: ئێمە سەیری
ئەنجامی یانەکانی دیکە ناکەین، پێم وایە کە لە کۆتاییدا دەبێت کاری
خۆت بکەیت، ئێمەش کاری
خۆمان کرد و سێ خاڵی گرنگمان
بەدەستهێنا، دەبێت هەندێک شتیش باشتر بکەین.
گرنگترین شت ئەوەیە سێ خاڵەکەمان دەستکەوت، یارییکردن لە میترۆ پۆلیتانۆ ئاسان
نییە کەش و هەوای هاندەران و تیپەکەش کاری نایاب دەکەن.
لە بەرامبەردا دیگۆ سیمیۆنی
راهێنەری رۆخیبلانکۆس ئاماژەی بەوەکرد، لە هەردوو شکستەکەمان بەرامبەر بەرشەلۆنە وانە
فێربووم، دیمەنی کارتە سورەکی مارتنیش روونبوو بەڵام کات بەفیرۆ نادەم و قسەی
لەسەر ناکەم.
دەشڵێت: لە چامپیۆنز لیگبیر لە ڕافینیا ناکەمەوە من تەنها بیر لەو یارییە دەکەمەوە کە دەبێت
ئەنجامی بدەین لە چارەکی
کۆتایی بەرامبەر تیپێکی گەورەی وەک بەرشەلۆنە.
وتیشی: پێویستە
بەهێز بین و باشتر لە یاری جام یاری
بکەین چونکە نەیانهێشت بیر بکەینەوە و هێرش بکەین و هەل دروست بکەین پێم وایە
تەنها لە ڕێگەی لوکمان و
سۆرلۆسەوە دوو هەلمان دروستکرد.