PM:12:37:05/04/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی روونیکردەوە
دڵخۆشە بە ریمۆنتاداکەیان و پێیوانییە گومان لە کاتی زیادکراودا هەبووبێت.
ڤینسێنت کۆمپانی
راهێنەری بایرن میونشن دوای ریمۆنتادایان بەرامبەر فرایبۆرگ وتی: پێم
وابوو دەستپێکێکی باشمان هەبوو، لە تایمی یەکەمدا،
بۆشایی باشمان دۆزییەوە بەڵام لە کۆتاییپێهێنان خراپ بووین.
دەشڵێت: لە
ڕاستیدا بە سێ خاڵەکە دڵخۆشم، چونکە دەمزانی بەرامبەر فرایبۆرگ یارییەکی قورس دەبێت، یارییەکی نایاب بوو، تۆپی پێش پرە لەم جۆرە یارییانە
چونکە ناتوانی هەموو یارییەک بە جیاوازی گۆڵی زۆر ببەیتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە
یارییەکە بەردەوام بێت هەرجارێک
یاریزانەکان کات بکوژن یان لەگەڵ داوەر دەمەقاڵێ بکەن، ١٥، ٢٠ یان ٣٠ چرکە
دەفەوتێت، تیپی
بەرامبەر هەرچییەک بکات بۆ بردنی سێ خاڵەکە کێشە نییە.
بەڵام ئەرکی ئێمەیە هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی یارییەکە نەوەستێت، هەر بۆیە هەستم کرد کاتە
زیادکراوەکە زیادەڕۆیی تێدا نەبوو، دەکرا
لە کاتی زیادکراودا گۆڵمان لێ بکرێت، ئەو کاتە کەس نەدەهات بڵێت ئەم هەشت خولەکە
نادروست بووە.