PM:06:10:01/04/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گەڕاندنەوەی نیکۆ پاز و ئیندریک و گواستنەوەی مونۆزی کردووەتە ئامانج.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە پلانەکانی داڕشتوە بەمەبەستی گواستنەوەی چەند یاریزانێک بۆ وەرزی داهاتوو لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
رادیۆی کادینا سێر ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانەی شاهانە کار لەسەر سێ یاریزانی لاو دەکەن کە دڵنیان لە وەرزی داهاتوودا سوود لە تواناکانیان وەردەگرن ئەگەر بە سەرەکی بێت یان وەک یاریزانی یەدەگ پشتیان پێببەسترێت.
رادیۆکە نوسیویەتی، پلانی یەکەمی یانە ئیسپانیەکە گەڕاندنەوەی نیکۆ پازە کە تەنها 10 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت و هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڤیکتۆر مونۆزی ئەستێرەی لاوی یانەی ئۆساسۆنایە کە دەتوانێت لە هەردوو باڵی هێرشبردندا یاریی بکات و بەهۆی خێراییەکەیەوە بە ئاسانی بەرگریکاران تێبپەرێنێت.
سێیەم یاریزانیش ئیندریکە کە یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە جارێکیتر بیگەڕێنێتەوە و کۆتایی بەخواستنەکەی بهێنێت لەگەڵ یانەی لیۆن بەتایبەت دوای ئەوەی لە یانە فەرەنسیەکە بە ئاستێکی زۆر باشەوە دەرکەوتووە.
خ . ک