PM:05:39:01/04/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کانسێلۆ بەرشەلۆنە
و هیلال شۆکدەکات و ئامادەیە لەپێناو چوون بۆ بەنفیکا مووچەکەی کەمبکاتەوە.
جواو کانسێلۆی
بەرگریکاری پۆرتوگالی لە یەکی ئەمساڵ و بە خواستنی شەش مانگ لە یانەی هیلالی
سعودیەوە پەیوەندی کرد بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا
گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتاییدێت.
لە ماوەی
رابردووشدا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە ئەو یاریزانە ئارەزووی ئەوە دەکات لە
بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ خولی سعودیە چونکە لە یانە کەتەلۆنیەکە هەست
بە دڵخۆشی دەکات.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کانسێلۆ بیری لەوە کردووەتەوە
کە بگەڕێتەوە خولی پۆرتوگال و پەیوەندی بە یانەی بەنفیکاوە بکات بۆ وەرزی داهاتوو.
سپۆرت نوسیویەتی،
تەنانەت ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە ئەگەر بەرشەلۆنە
گرێبەستەکەی نەکردە هەمیشەیی ئەوا ئامادەیە بچێتە یانە بەنفیکا و لەو پێناوەشدا
ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە.
دەشڵێت، بەرپرسانی
یانەی بەرشەلۆنەش تا ئەم ساتە ئامانجیان ئەوەیە کە کانسێلۆ بۆ وەرزی داهاتووش لە
یانەکەیان بهێڵنەوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە پارەی گواستنەوەی زۆرە و داوایان لە
یانەی هیلال کردووە بەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم ئەو یاریزانەیان پێبدەن.
خ . ک