PM:04:14:01/04/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سێ یانەی گەورەی
پریمەر لیگ کۆندیان کردووەتە ئامانج و چاوەڕێی بڕیاری دەکەن.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی جولێس کۆندی بەرگریکاری فەرەنسی لە
یانەی بەرشەلۆنە بە نادیاری ماوەتەوە بە رۆیشتن یان جێهێشتنی خولی ئیسپانیا.
موندۆ ئاماژەی
بەوەداوە کە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەو
یاریزانەیان نەکردووەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا گرێبەستی ئەو
یاریزانەیان تا 2030 نوێکردەوە.
ئاشكرایکردووە کە
لە ئێستادا سێ یانەی گەورەی پریمەر لیگ کە ئەوانیش مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و
چێڵسین چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت هەڵوێستی بزانن کە ئایا بەرشەلۆنە
جێدەهێڵێت یان نا.
دەشڵێت، بەرپرسانی
ئەو سێ یانەیەی پریمەر لیگ ئامانجیان ئەوەیە کە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا
بەرگریکارە فەرەنسیەکە بگوازنەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیدا کردووە.
لە کۆتاییشدا
دوپاتیکردووەتەوە کە هەرچەندە بەرشەلۆنە پلانی فرۆشتنی کۆندێی نییە بەڵام ئەگەر
ئەو یاریزانە خۆی داوای رۆیشتن بکات ئەوا دەستبەرداری دەبن بەمەرجێک ئۆفەرێکی گەورەیان
پێشکەش بکرێت.
خ . ک