AM:10:52:01/04/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیکێ دوپاتیکردەوە لە ئێستادا دوورە لە سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە و
سەرقاڵی پڕۆژەی کینگز لیگە.
بەگوێرەی لێدوانە نوێیەکانی جیرارد پیکێ، ئەفسانەی پێشووی یانەی
بەرشەلۆنە، کە رۆژی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دروستکەری ناوەڕۆک دی جەی
ماریۆ ئاشکرای کرد، خەونی بوونی بە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا زۆر دوورە.
پیکێ کە پێشتر هەمیشە وەک سەرۆکی داهاتووی یانە کەتەلۆنییەکە دەبینرا،
ئاماژەی بە چەند رێگرییەکی یاسایی و کەسی کردووە کە ناهێڵن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی
2031دا بەشداری بکات.
راپۆرتەکە دووپاتیکردەوە، پیکێ لە ئێستادا سەرقاڵی پڕۆژەی کینگز لیگـە
و رایگەیاندووە کە ئەو سێ ساڵەی تێیدا کاریکردووە هێندە سەرقاڵ بووە، کە وای
لێکردووە نەتوانێت بیر لە پێنج ساڵی داهاتوو بکاتەوە.
گەورەترین رێگری یاساییش بۆ
بوونی بە سەرۆکی بەرشەلۆنە، ئەوەیە کە پیکێ خاوەنی یانەی ئەندۆرایە؛ خۆشی روونیکردەوە
کە بەپێی یاسا ناتوانێت لە هەمان کاتدا خاوەنی یانەیەک بێت و سەرۆکایەتی یانەیەکی
تریش بکات.
پیکێ جەختی لەوە کردەوە، بۆ ئەنجامدانی هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێت
زۆر شت بگۆڕدرێن، ئەمەش وایکردووە هاندەرانی بلاوگرانا چاوەڕوانییە کتوپڕەکانی ئەم
ئەستێرەیە بۆ داهاتوویەکی نادیار جێبهێڵن.