ئایا محەمەد سەڵاح دەچێتە ریاڵ مەدرید؟

PM:03:05:31/03/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن و پاریس چاودێری محەمەد سەڵاح دەکەن و ریاڵ مەدریدیش گرنگی بەو یاریزانە نادات.

محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی جێدەهێڵێت و ناوی ئەو یاریزانەش بە چەندین یانەی ئەوروپا و یانەکانی سعودیەوە بەستراوە.

ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانەوەی محەمەد سەڵاح لە ئەوروپا و بەتایبەت لە یەکێک لە یانە بەهێزەکان ئەگەرێکی کراوەیە و بەدوور نازانرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە رایگەیاندووە، بەرپرسانی هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی چاودێری ئەستێرە میسریەکە دەکەن و ئەگەری گواستنەوەی بە کراوەیی بۆ ئەو دوو یانەیە ماوەتەوە.

ئاشکرایکردووە کە بە هیچ شێوەیەک یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەنیاز نین گرێبەستی لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئیمزابکەن تا بیکەنە شوێنگرەوەی رۆدریگۆ و گرنگی دانی ئەو یانەیە بەو یاریزانە دوورە لە راستیەوە.

رۆژنامەنووسە تورکیەکە نوسیویەتی، یانە گەورەکانی سعودیە بەتایبەت هیلال و ئیتیحاد ئارەزووی گواستنەوەی محەمەد سەڵاحیان هەیە و ئامادەن مووچەی ساڵانەی زۆری پێشکەش بکەن.

خ . ک